هەڵبژێردراوشۆڕشی ئەیلوول
شۆڕشی ئهیلوول- (شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی ئهیلوول – ١١ی ئه‌یلوولی ١٩٦١). به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا بارزانی دژی حكومه‌تی كۆماری عێراق له باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا، تا ساڵی ١٩٧٥ و ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر به‌رده‌وام بوو.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢٥ ئەنجام
هەڵبژێردراوشۆڕشی ئهیلوول- (شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی ئهیلوول – ١١ی ئه‌یلوولی ١٩٦١). به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا بارزانی دژی حكومه‌تی كۆماری عێراق له باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا، تا ساڵی ١٩٧٥ و ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر به‌رده‌وام بوو.
هەڵبژێردراوله ڕێكه‌وتی ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩١٤ دوای له سێداره‌دانی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه، شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی دا جێگای برا گه‌وره‌كه‌ی گرته‌وه و بووه ڕێبه‌ری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌ی بارزان.

کۆبوونه‌وه‌ی شاوانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان- (کۆبوونه‌وه‌ی شاوانه – سه‌ره‌تای ته‌مووزی ١٩٧٩)، دوای کۆچی دوایی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی به مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حزب و ئاماده‌كاری کۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له ....

لە زنجیرە شەڕەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ سوپای عێراق شه‌ڕێکی گەورە لە ناوچەی پیره مه‌گرون له ٢٨ی نیسانی ١٩٦٥ ده‌ستی پێكرد و تاوه‌كو ١٢ی ئایاری هه‌مان ساڵ به‌رده‌وام بوو...

کۆنفرانسی ماوەت- (کۆنفرانسی ماوەتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق – ٩ی نیسانی ١٩٦٤)، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، به بڕیاری ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكرتێری حزب، به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردنی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ماوەت ئه‌نجامدرا.

کۆنگرەی دوازده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان- (پارتی دیموکراتی کوردستان – ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩)، دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی واشنتۆنی ساڵی ١٩٩٨ و كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان – ٢ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٨٩)، دوای دروستبوونی به‌ره‌ی كوردستانی ساڵی ١٩٨٨ و چه‌ندین گوڕانكاری ناوچه‌یی و هه‌رێمی، له گوندی هێشماوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجامدرا.

کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ١٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٩)، دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و به بڕیاری كۆبوونه‌وه‌وی شاوانه له ئۆردوگای په‌نابه‌رانی شاری زێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجامدرا.

كۆنفرانس به‌رلینیی پارتی دیموكراتی كوردستان- (كۆنفرانسی به‌رلین – ١١ی ئابی ١٩٧٦)، به سه‌رپه‌رشتی سامی عه‌بدولڕه‌حمان و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌سترا. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه پێداچوونه‌وه بوو به سیاسه‌تی ڕابردووی پارتی، دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی حزب و فراوانتركردنی شۆڕشی چه‌كداری له باشووری كوردستان.

كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ١٥ی تشرینی دووه‌م ١٩٦٦)، دوای كێشه‌كانی حزب له‌گه‌ڵ گرووپی كۆنی مه‌كته‌بی سیاسی، چوونیان بۆ ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌یان، شكستی حكومه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان عارف له گه‌ڕێكی نوێی شه‌ڕ دژی شۆڕش له حوزه‌یرانی ١٩٦٦ و ڕێككه‌وتننامه‌ی حوزه‌یرانی ١٩٦٦ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری پارتی له شاره‌دێێ گه‌ڵاڵه به‌سترا.

كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ١ی ته‌مووزی ١٩٦٤)، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی باڵای چاودێری و پشكنین له شاری قه‌لادزه ئه‌نجامدرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی ....حزبه‌وه له كۆنفڕانسی ماوه‌تی ١٩٦٤ هه‌وڵ بۆ دوو له‌ت كردنی پارتی درا.

كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ٥ی ئایاری ١٩٦٠)، دوای وه‌رگرتنی مۆله‌تی فه‌رمی كاركردنی حزب له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، له شاری به‌غدا به شێوه‌ی ئاشكرا به‌سترا.