
تاهیر شێخانی
تاهیر محەمەد ئەحمەد ناسراو (تاهیر شێخانی)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٦٢٩ ئەنجام

تاهیر محەمەد ئەحمەد ناسراو (تاهیر شێخانی)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

وەهاب سەلیم یەحیا، ساڵی ١٩٦١ لە گوندی دێزۆ پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە کردووە. ساڵی ١٩٩٧ لە ناوچەی مزوری باڵا شەهید بووە.

ئەحمەد محەمەد عەلائەدین، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٢ شەهید بووە.

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

شەوکەت نەجات عومەر لە ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی دێزوی پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٩٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩٧ شەهید بووە.

سابیر عوسمان عەلائەدین، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٩١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە. لە گۆرستانی گوندی دۆڵەبەکرە بە خاک سپێردراوە.

زکری هاجو کەسو ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری پارێزگای هاولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٢ بوتە پێشمەرگە.ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ١٩٩٥ شەهید بووە.

ڕزگار خورشید عارس لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.ساڵی ١٩٧٦ دەگەرێنەوە بۆ باشوری کوردستان.ساڵی ١٩٩٢ بووەە پێشمەرگە،ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی موکا شەهید بووە

ئەونی عەبدولڕەحمان حەسەن، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ١٩٧٤ شەهید بووە.