
ئیبراهیم محەمەد سلێمان ئەحمەد
ئیبراهیم محەمەد سلێمان، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٤ لە ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لەلایەن سەرۆک جاشێکەوە دەستگیر کراوە و دوای حەوت مانگ زیندانی لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٤٨١ ئەنجام

ئیبراهیم محەمەد سلێمان، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٤ لە ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لەلایەن سەرۆک جاشێکەوە دەستگیر کراوە و دوای حەوت مانگ زیندانی لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.

شەهید نەعمان حەمە ئەحمەد، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بووە، ساڵی ١٩٨٨ کەوتۆتە بۆسەی سەربازی هەواڵگری ڕژێمی بەعس لە ساتی دەستگیر کردنیەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.

شەهید ئەنوەر حەمەئەمین مەولود، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی ڕابەری سیاسی هێز و سەرپەرشتیاری شانەی نهێنی ناو شاری وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە ناو شاری سەیدسادق کەوتۆتە بۆسەی هیزێكی یهكێتی و شەهید بووە.

محەمەد فەرەج شاوەیس، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لەژیانی پێشمەرگایەتی سێ جار بریندار بووە و پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٦ لە نزیک گوندی ئەحمەدئاوا کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.

ئیبراهیم توفیق ئەحمەد، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دوو جار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

شەهید جەبار کاکەخان ئەڵاکەرەم، جەبارە ڕەش، جەبار چوچانی، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری کەوتوونەتە ناو کێڵگەی مینی چێندراو و لە هەمانکاتدا کەمینی بەعس لێیداون و جەبار شەهید بووە.

شەهید جەبار محەمەد شەریف، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی یهكێتی و جەمال و هاوسەنگەرانی شەهید بوونە.

شەهید جەلال محەمەد ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک بە برینداری دەستگیر کراوە و دواتر لە ئەمنی سلێمانی لە سێدارەی سەربازی دراوە و شەهید بووە.

شەهید حەسەن محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٢ لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایهتی لە سەنگەردا لەلایەن خۆفرۆشێکەوە شەهید کراوە و چەکەکەی و پارچەیەک لە جەستەی بردووە و خۆی ڕادەستی بەعس کردۆتەوە.

شەهید حەمەساڵح عەبدولکەریم، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و دوای گەڕانەوەی لەلایەن ڕژیمی بەعسەوە بۆ خوارووی عێراق ڕاگوێزراوه، لە ژیانی پێشمەرگایەتی و لە شۆڕشی ئەیلوول یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە نزیک گوندی گرێزەی دەشتی شارەزوور لەگەڵ برایەکی کەوتوونەتە بۆسەی هیزێكی یهكێتی و شەهید بوونە.

شەهید مەحمود ئەحمەد ڕۆستەم، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، بەرپرسی شانە و چالاکییەکانی ناوشار بووە، ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی لە سەیدسادق دەستگیر کراون و لە ساڵی ١٩٨٩ لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لەگەڵ هەڤاڵێکی لە سێدارە دراون.

شەهید کاکەبرا فەریق ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕوزڵە و پاڕەزان شەهید بووە.