
مەسرور بارزانی
ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە....
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٤٨١ ئەنجام

ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە....

فەرماندە مشیر ڕەسوڵ حاجى, ناسراو بە مشیر گوانى, ساڵى ١٩٦٦ لە ڕێى حەمید ئەفەندى پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە, ساڵى ١٩٧٩ پلەى ئامر مەفرەزەى هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵانی وەرگرتووە. ساڵى ١٩٧٩ ئەندامى کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستان بووە. ١٦ی ئابى ٢٠١٨ میدالیاى بارزانى نەمرى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى پێ بەخشراوە.

مەلا محەمەدئەمین مەلا حاجی مەحموود ناسراو بە مەلا محەمەد ئەمین گوێزلینگەی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، ئەندامی کۆنگرەکانی ٧، ٨، ٩، ١٠، ١١، ١٢، ١٣ بووە، هەڵگری میدالیای بارزانی نەمرە.

ئەحمەد مستەفا شوان، ناسراو بە ئەحمەد مستێ، فەرماندە و پێشمەرگەى شۆڕشى دووەمى بارزان و کۆمارى کوردستان و ئەیلوول گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى ١٩٤٣ بەشداری لە شۆڕشى دووەمى بارزان کردووە، ساڵى ١٩٦١ لە هێزی لێکدەر بەشداری شۆڕشى ئەیلوول کردووە، پلەى ئامر بەتالیۆنی لە هێزى باڵەک وەرگرتووە، بەرپرسی ئیدارى و عەسکەرى بووە لە بارەگاى بارزانى.

سدیق بەخشى ئەحمەد (١٩٢٤ -١٩٩٨)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

سلێمان میرخان عارەب (١٩٢٨ -٢٠٠٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

فەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.

فه‌رمانده حەجی میرخان ئه‌حمه‌د سلێمان، ناسراو به حاجی میرخان دۆله‌مه‌ری، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕین، له ٧ی ته‌مووزی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رقۆڵی وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٧٠ بۆته به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی ئاكرێ، ئه‌ندامی ده‌زگای باڵای ئهیلوول و به‌رپرسی لێژنه‌ی ئه‌یلووله له سۆران و مێرگه‌سۆر.

له ٥ی كانوونی دووه‌می ١٩٨٧ سوپای عێراق و هێزه چه‌كداره‌كانی به‌كرێگیراو (جاش) به پاڵپشتی تانك و زریپۆش و تۆپ و فڕۆكه‌ی جه‌نگی، هێرشێكی به‌ربڵاویان بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا له ناوچه‌ی ئەترۆش و شێخان و ده‌وروبه‌ری، شه‌ڕه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٣ تا ١٥ ڕۆژ درێژه‌ی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی حكومه‌ت توانیان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێك شوێندا بگرن، به‌ڵام له دوایدا هێزی پێشمه‌رگه به پشتیوانی هێزی به‌رگری میللی دانیشتووی ناوچه‌كه توانیان به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه و تێكیان بشكێنن.

شه‌هیدی فه‌رمانده محەمەد حەسەن سه‌لیم ئه‌حمه‌د، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه، پله‌ی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی ٤ی هێزی دهۆكی وه‌رگرتووه. له ٢٦ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له‌شه‌ڕی شنۆ شه‌هید بووه.

سەلیم ئەسعەد خۆشەوی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ بووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌شۆڕشی ئەیلوول كردووه، پاسه‌وانی مەلا مستەفا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لقی ١ بووه، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ٦ و ٩ و ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، هه‌ڵگری میدالیای بارزانی نه‌مره.

لیوا عومەر میرخان غەزالی بەشداربووی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە لایەن سەرۆك مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار بریندار بووە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی ٢٠٢٣ كۆچی دوایی كردووە.