
کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان- بەغدا 1970
کۆنگرەى یەکەمى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان لە ڕێکەوتى ٢٥ى ئەیلوولى ساڵى ١٩٧٠ لەشارى بەغداى پایتەختى عێراق بەسترا.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٥٩١ ئەنجام

کۆنگرەى یەکەمى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان لە ڕێکەوتى ٢٥ى ئەیلوولى ساڵى ١٩٧٠ لەشارى بەغداى پایتەختى عێراق بەسترا.

چاپخانەی خەبات وەک ئامرازێکی بنەڕەتی بڵاوکردنەوەی بیر و بۆچوون و هۆشیارکردنەوەی گەل، ڕۆڵێکی سەرەکی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد گێڕاوە. دوای دوو ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی خەبات وەک ئۆرگانی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرکردایەتی پارتی بیری لەوە کردەوە؛ چاپخانەیەکی تایبەت بە خۆی هەبێت. لەسەر بنەمای ئەو پێویستییە لە بەغدا چاپخانەیەکی کڕی کە پێشتر بە ناوەکانی "بەشی چاپەمەنی و بڵاوکراوەکانی پارتی، چاپخانەی کوردستان، چاپخانەی شەهیدان" ناسرابوو،

ئهبوبهكر محهممهدئهمین سۆیحهم، ناسراوه به (عهبۆ)، له ساڵی١٩٢٩ له گوندی فهقیانی دۆڵی ئاكۆیانی قهزای ڕواندز پارێزگای ههولێر له دایكبووه، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئهیلوول کردووە، لە ڕۆژى ١٠ى ئایارى ١٩٦٦ شەهید کراوە.

كەڕوب عەزیز حوسێن فەقیانی لە ١ى حوزەیرانى ١٩٦٣ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزای رواندزی پارێزگای ههولێر له دایكبووە، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە حزبی سۆسیالست کردووە و ساڵى ١٩٨٢ بۆتە پێشمەرگە. لە ١٣ى ئایارى ١٩٨٣ شەهید کراوە.

یوسف محهممهد عهلی سهرانهیی ناسراوه به (زانا)، ساڵی ١٩٧٤ لە گوندى سەرانى دۆڵی ئاکۆیانى قەزاى ڕواندزی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، لە ٧ی شوباتى ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ شەهید بووە.

قادر رهسوڵ قادر ئهلیاس فهقیانی ناسراوه به (قادره گۆج)، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزای رواندزی پارێزگای ههولێر له دایكبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئهیلوول کردووە، لە ١١ى ئابى ١٩٦٥ شەهید بووە.

ئهحمهد یوسف عهبدولڕەحمان (.....-٢٠٠٦) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.

ئهحمهد مهلا یهحیا (١٩٢٢-....)ناسراوه به (مهلا ئهحمهد)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.

شۆڕشى مەزنى ئەیلوول لە ١١ى ئەیلوولى ساڵى ١٩٦١ بە سەرۆکایەتى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى هەڵگیرسا. لەبەرئەوەى شۆڕشەکە سەرتاپاگیر بوو، بۆیە ژمارەیەکى زۆرى پێشمەرگە تێیدا بەشداربوون و بەرگریان لە خاک و هاووڵاتیانى کوردستان دەکرد. کاتێک شۆڕش هەڵگیرسا، پێشمەرگە لە سەربازگە و بنکەکانى پۆلیس هاتنە دەست و لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان دەریانپەڕاندن. دواى ئەمە پەیتا پەیتا و دەستە دەستە هاونیشتمانى خۆیان دەگەیاندە سنوورى ناوچە ئازادکراوەکان و پەیوەندییان بە لەشکرى شۆڕشگێڕى کوردستانەوە دەکرد.

عهبدولڕەحمان تهها ئەحمەد (١٩٢٠-١٩٤٧) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.

مهلا عهلی مهلا عهبدولڕەحمان (١٨٩٨-١٩٧٨) ناسراوه به (مهلا عهلی ژاژوكی)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمى بارزان(١٩٣١- ١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

ئهحمهد حهدۆ قورتاس (١٩٢٤-٢٠٢٢) ناسراوه به (مهلا ئهحمهد حهدۆ)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) کردووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.