
وەحید باکوزی
وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٦٠٥ ئەنجام

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

محەمەد سەعید عەبدوڵڕەحمان، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

فەرماندە وسیاسەتمەدار دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوندی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. دەرچووی خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ساڵی ١٩٩٤ بەرپرسی باڵای سەرکردایەتی مەیدانی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

فایق ماهر میرزاغا، ناسراو بە فایق ئەرگۆشی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ئەرگۆش لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى داستانى خواکوڕکی کردووە.

زاتی ئیسماعیل محەمەدسەلیم ئەرگۆشی، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، لە ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید کراوە.

عەلی خالید خەم، ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٨ى ئەیلوولى ١٩٩٣ شەهید کراوە.

شەریف عەبدوڵڵا ئەرگۆشى، ساڵى ١٩٤٨ لە گوندى ئەرگۆش لەدایکبووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٣ شەهید بووە.

محەمەد جەمیل عەلی ( ١٨٩٩-١٩٦٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمى بارزان(١٩٣١- ١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥)، شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

محەمەد ڕەشید شەمدین (١٩٢٣ -٢٠١١) ناسراو بە (محەمەد ئاغا)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.