
فەتاح ئەحمەدخان حەمەد
فهتاح ئهحمهدخان حهمهد (١٩١٨ -١٩٩١)، ناسراو بە فهتاح بهگ ئهحمهد خان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٩١ ئەنجام

فهتاح ئهحمهدخان حهمهد (١٩١٨ -١٩٩١)، ناسراو بە فهتاح بهگ ئهحمهد خان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

فریا مهلۆ چاوشین (١٩٢٧-١٩٩٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شوڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەى ئامر بەتالیۆنى وەرگرتووە.

فارس مستهفا عهبدوڵا (١٩٢٤-١٩٦٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

عیسا سوار عیسا (١٩٢٦-١٩٧٥)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

فهقێ حەسەن میر میرزا (١٩١٤-١٩٨٢)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

فهرزی حەدۆ فەرزى (١٩٣٦ -.....)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

عەبدوڵا ئهحمهد عارس (١٩٢٨-١٩٩٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

حەجی عیسا گۆران (١٩١٤-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

خالید حەمید ئاغا بیری، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی بیری لەدەڤەری دۆسکی سەروو سەربە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.

دەروێش یوسف ڕەشید نعمەت سندی ناسراو بە (عەریف دەروێش)، ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی ئاڤگەنی لەدەڤەری زاخۆ لەدایک بووە، ماوەی ١٠ ساڵ لە سوپای عێراق بووە، لەساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی پاسەوانی سنوور، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ٢٠٠٨ پلەی فەرماندەی هێزی پێدراوە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

بەهائەدین محەمەد ئەمین ناسراو بە (سەید بەهائەدین ئیمامی)، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی لاوەران سەربە دەڤەری هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٦ کراوە بە سەرپەل، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

عەبدوڵا ساڵح عەبدوڵا (١٩٢٩-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.