
شاهین ئیبراهیم شاهین
شاهین ئیبراهیم شاهین (١٩٢٩-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و سەرپەل بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٣٥٦ ئەنجام

شاهین ئیبراهیم شاهین (١٩٢٩-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و سەرپەل بووە.

شاکر ئۆغز زولفەقار (١٩٢١-٢٠٠٨ )، ناسراو بە شاکر بەگ ئۆغز بەگ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥)، پلەى سەرپەل و فەرماندەى هێزى وەرگرتووە.

سدیق خەلیل یەحیا (١٩٢٧-٢٠٢٠)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

سەید محەمەدئەمین سەید (١٩٠٠-١٩٨١)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.

ساڵح حسێن موراد (١٩٢٥ -١٩٤٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

سەید سالم تەیب مستەفا (١٩٢٥-١٩٧٥)، ناسراو بە سەید سالم سەید حەمید، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

سەلیم حسێن موراد (١٩٢١-١٩٨٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

ساڵح عومەر حاجى (١٩١٥-١٩٩٣)، ناسراو بە ساڵح پالانى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

ساڵح تاهیر خەزیران (١٩٢٧ -١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و جێگرى سەرلق بووە.

ساڵح حەسەن تەمەر (١٩٢٥-١٩٧٥)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

سادق سلێمان عوسمان (١٩١٥-١٩٦٠ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.

سلێمان لاچ حسێن (١٩١٧-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و فەرماندەى بەتالیۆن بووە.