
گەیلان مستەفا محەمەد عەلی
گەیلان مستەفا محەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە. باوکی شەهیدە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ دواى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندانى شارى شەقڵاوە، دەستبەسەر دەکرێت و لە سێدارە دەدرێت.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٦٨٦ ئەنجام

گەیلان مستەفا محەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە. باوکی شەهیدە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ دواى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندانى شارى شەقڵاوە، دەستبەسەر دەکرێت و لە سێدارە دەدرێت.

به مهبهستی گهمارۆدانى شۆڕشی ئهیلوولی مهزن و كۆتایی هێنان به خهباتی رزگاریخوازی كورد له كوردستانی عێراقدا، رۆژی ٦ی ئاداری ١٩٧٥ به ناوبژیوانی حكومهتی جهزائیر رێككهوتننامهیهك له نێوان حكومهتی عێراق و شای ئێران ئیمزا كرد، كهدواتر به رێككهوتننامهی جهزاییر ناسرا....

خدر خانۆ شێخ ئومەر (١٩٢٥-٢٠١٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەی سەرپەل بووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

وشیار کەمال ڕەسول محەمەد ناسراو بە (ملازم)، لە ساڵى ١٩٦٢ لە گوندی چنێرانى سەر بە شارەدێى هیران لە دایک بووە، لە پێشمەرگایەتیدا بەرپرسى مەفرەزە بووە و یەک جار برینداربووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان هەردوو گوندى ئاقوبان، پونگینە شەهید دەبێت.

عەزیز قازی حهمهد (١٩٢٨-٢٠٠٦)، ناسراو بە عەزیز قازى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە،فهرماندهی بهتالیۆنی ٤ و ٩ی هێزی قهرهداغ و ٢ی هێزی كاوه، جێگری فهرماندهی فهوجی ٥ی پاسهوانی سنوور، جێگری فهرماندهی هێزی قهرهداغ، فهرماندهی هێزی كهركووك بووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

ئازاد سلێمان میران ناسراو بە (ئازاد میران)، لە ساڵى ١٩٤٨ لە قەزای شەقڵاوە لەدایکبووە، قوتابى بەشى کوردى زانکۆى بەغدا و کادیرێکى دیار و چالاکى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە کوردستانەوە کردووە. لە ڕێکەوتى ١٣ی ئایاری ١٩٧٤ لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانى لە شاری بەغدا لە سێدارە دەدرێن.

سیاسهتمهدارو پێشمهرگه، نادر عهلی موراد، ناسراو به نادر هەورامی و ناله هەورامی، ساڵی ١٩٧٩ به ئهندامی یهدهگی كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا.

گۆرگیس یوسف مەتێ، لە ساڵی ١٩٥٠ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە. لە ساڵی ١٩٦٤ چووەتە ڕیزى ڕێکخستنەکانى پارتی ، دواى نسکۆ ئاوارەى ئێران بووە، دوو جار برینداربووە، لە ساڵی ١٩٨٨ بە مۆڵەت دەگەڕێتەوە بۆ شەقڵاوە، بەڵام لە رێگادا لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستبەسەردەکرێت و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.

حەم ئەحمەد حەم (١٩١٤-١٩٨٧)، ناسراو بە حەمێ سینەمێ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

کەمال عەوڵا عەلی مستەفا، لە ساڵی ١٩٥٢ لە شارۆچکەی شەقلاوە لەدایکبووە، لە شۆڕشی گوڵان پێشمەرگە بووە، بەشدارى ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى ١٩٩١ کردووە، لە ڕێکەوتى ١٤ی نیسانی ١٩٩١ لە قەلعەی ئاکرێ شەهید بووە.

حاجی عەلی جبرائیل (١٩٢٧-١٩٨١) ناسراو به حاجی ئالی جبرائیل، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت بووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

بەکر ئیسماعیل محەمەد عهبدولڕهحمان، ناسراو به (بهكر حاجی ئیسماعیل)، یاساناس و سیاسیهتمهدار، ساڵی ١٩٥٠ له كۆنفڕانسی كۆیه بووهته ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كورد، له ساڵی ١٩٥١