
سدیق حسێن ناوخۆش
سدیق حسێن ناوخۆش، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە چیای هەندرێن بە سەختی بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٦٨٦ ئەنجام

سدیق حسێن ناوخۆش، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە چیای هەندرێن بە سەختی بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.

ڕەزا محه‌مه‌د مسته‌فا، ناسراو به (شێخ ڕەزا گوڵانی ـ شێخ ڕەزا به‌رزنجی)، یاساناس و سیاسه‌تمدار،ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٤ له ململانێ ناوخۆییەکانی حزبدا پشتگیری ته‌واوی خۆی له سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و زۆرینە كردووه

ئیسماعیل تەها عه‌لی (١٩٣٢-١٩٨٣) ناسراو به ئیسماعیل تەها بارزانی، ئیسماعیل بازی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به (سەید کاکە)، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له هێزی پێشمه‌رگه، ساڵی ١٩٧٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٧ به فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨١ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان....

مامۆستا حه‌مید حسێن حه‌مه‌د ناسراو به حەمید ئەفەندی لە ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەوە كردووه، ساڵی ١٩٧٩ لە كۆنگره‌ی نۆیه‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه....

تۆفیق حسێن، ناسراوە بە دکتۆر تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دکتۆری شۆڕش بووە، لە ساڵی ١٩٧١ لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی عێراق شەهید بووە

خدر عیسا خزر (١٩٢٧-٢٠٠٥)، ناسراو بە خدر عیسا دۆلەمەرى، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەی سه‌رلق، ئه‌ندامی لێژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌ی دۆله‌مه‌ری بووە،هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

ئەحمەد مەحمود زاهیر مەحمود، ناسراو بە ئەحمەد جخسى، لە شۆڕشى ئەیلوولدا پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا یەک جار برینداربووە، بەرپرسى کارخانەى چەکى شۆڕش بووە، کوڕێکى ئەنفالە، لە ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.

جەمیل عەلى جەمیل (١٩١٦-١٩٦٣)، ناسراو بە جەم عەلى جەم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

شه‌هید ئەحمەد مەولود ئەحمەد سەعید، لە ساڵی ١٨٩٧ لە گوندی ئاقوبانی سەر بە ناحیەی هیران لەدایکبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ له بناری چیای سه‌فین شەهید بووە.

ئال عەلی ئال عوسمان (١٩٢٣-١٩٨٣)، ناسراو بە ئالۆ عه‌لی ئالۆ، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و مامۆستا بووە.

محەمەد شه‌ریف جه‌میل عه‌لی، له ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکانی شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی دووەمی بارزان و شەڕەکانی بەرگری لە کۆماری كوردستان-مهاباد بەشداری دەکات، لە ساڵی ١٩٤٧ لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە کۆمار شەهید دەبێت.