
حەم ئەحمەد حەم
حەم ئەحمەد حەم (١٩١٤-١٩٨٧)، ناسراو بە حەمێ سینەمێ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٥٩١ ئەنجام

حەم ئەحمەد حەم (١٩١٤-١٩٨٧)، ناسراو بە حەمێ سینەمێ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

کەمال عەوڵا عەلی مستەفا، لە ساڵی ١٩٥٢ لە شارۆچکەی شەقلاوە لەدایکبووە، لە شۆڕشی گوڵان پێشمەرگە بووە، بەشدارى ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى ١٩٩١ کردووە، لە ڕێکەوتى ١٤ی نیسانی ١٩٩١ لە قەلعەی ئاکرێ شەهید بووە.

حاجی عەلی جبرائیل (١٩٢٧-١٩٨١) ناسراو به حاجی ئالی جبرائیل، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت بووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

بەکر ئیسماعیل محەمەد عهبدولڕهحمان، ناسراو به (بهكر حاجی ئیسماعیل)، یاساناس و سیاسیهتمهدار، ساڵی ١٩٥٠ له كۆنفڕانسی كۆیه بووهته ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كورد، له ساڵی ١٩٥١

دارا تۆفیق فەتحوڵا، ئهندازیار و سیاسهتمهدار، ساڵی ١٩٥٨ سكرتێری كۆمهڵهی خوێندكانی كورد بووه له ئهوروپا، ساڵی ١٩٦٠ سكرتێری یهكێتی قوتابیان و لاوانی جیهان دهستنیشان كراوه، له ١١ی ئاداری ١٩٧٠.

شێروان حەمید حەمەدئەمین قادر لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقلاوە لەدایکبووە، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، لە خۆپیشاندانى شارى شەقڵاوە دژى رژێمى بەعس لە ساڵى ١٩٨٧ بەشداریکردووە، بەمهۆیەوە دەستگیر دەکرێت و لەسێدارە دەدرێت.

جەوهەر محەمەد عەلی (١٩٢٠-١٩٨٨)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

چیچیۆ حەتەم شەمدین (١٨٩٠-١٩٨٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

سەربەست سەبری کاکۆ حسێن لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، سەر بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٣ دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانەی ئەبوغرێب کراوە. دواى ئازادبوونى، لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی دەکاتەوە بە مەفرەزەکانی لقی دوو. لە ساڵی ١٩٨٨ دەستبەسەر دەکرێت و دواتر شەهید دەبێت.

خانۆ جوج خان (١٩٢٧ -٢٠١٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

ئەمیر عاز عەزیز مەحمود، ناسراو بە (شەهید کاکۆ)، لە ساڵی ١٩٣٧ لە قەزای مەخمور لەدایکبووە، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە پێشمەرگایەتیدا بەرپرسى مەفرەزەى بارەگاى بارزانى بووە و دواتر بووەتە فەرماندەى هێز، لە بەرواری ١٣ی ئابی ١٩٨٣ لە چیای قەندیل شەهید بووە.

حسۆ میرخان ئەحمەد (١٩٢٧-١٩٩٦) ناسراو به حسۆ میرخان دۆلهمهری، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، فەرماندەی هێزی ئاکرێ - شێخان بووە، بەشداری کۆنگرەی٩ و ١٠ و ١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.