
چیمەن مورشید مەلا شێخە
چیمەن مورشید مەلا شێخە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە ، مامۆستای قوتابخانە بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن ڕ‌ژێمى بەعسەوە شەهید دەکرێت.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٥٩١ ئەنجام

چیمەن مورشید مەلا شێخە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە ، مامۆستای قوتابخانە بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن ڕ‌ژێمى بەعسەوە شەهید دەکرێت.

میرحاج ئەحمەد تاهیر (١٩١١-١٩٨٨) ناسراو به میرحاج ئاكره‌یی، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر بووه، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد (كۆنگره‌ی دامه‌زراند ١٩٤٦) بووە.

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، عزەت عەبدولعەزیز عه‌بدوله‌تیف مه‌حمود كتانی، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر و ئه‌ندامی حزبی هیوا بووه، ساڵی ١٩٤٤ له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق به ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆڕشی دووه‌می بارزان له ناوچه‌ی بلێ ده‌ستنیشان كراوه...

کۆبوونه‌وه‌ی شاوانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان- (کۆبوونه‌وه‌ی شاوانه – سه‌ره‌تای ته‌مووزی ١٩٧٩)، دوای کۆچی دوایی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی به مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حزب و ئاماده‌كاری کۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له ....

گەیلان مستەفا محەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە. باوکی شەهیدە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ دواى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندانى شارى شەقڵاوە، دەستبەسەر دەکرێت و لە سێدارە دەدرێت.

به مه‌به‌ستی گه‌مارۆدانى شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و كۆتایی هێنان به خه‌باتی رزگاریخوازی كورد له كوردستانی عێراقدا، رۆژی ٦ی ئاداری ١٩٧٥ به ناوبژیوانی حكومه‌تی جه‌زائیر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی عێراق و شای ئێران ئیمزا كرد، كه‌دواتر به رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زاییر ناسرا....

خدر خانۆ شێخ ئومەر (١٩٢٥-٢٠١٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەی سەرپەل بووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

وشیار کەمال ڕەسول محەمەد ناسراو بە (ملازم)، لە ساڵى ١٩٦٢ لە گوندی چنێرانى سەر بە شارەدێى هیران لە دایک بووە، لە پێشمەرگایەتیدا بەرپرسى مەفرەزە بووە و یەک جار برینداربووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان هەردوو گوندى ئاقوبان، پونگینە شەهید دەبێت.

عەزیز قازی حه‌مه‌د (١٩٢٨-٢٠٠٦)، ناسراو بە عەزیز قازى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە،فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی ٤ و ٩ی هێزی قه‌ره‌داغ و ٢ی هێزی كاوه، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ٥ی پاسه‌وانی سنوور، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی قه‌ره‌داغ، فه‌رمانده‌ی هێزی كه‌ركووك بووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

ئازاد سلێمان میران ناسراو بە (ئازاد میران)، لە ساڵى ١٩٤٨ لە قەزای شەقڵاوە لەدایکبووە، قوتابى بەشى کوردى زانکۆى بەغدا و کادیرێکى دیار و چالاکى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە کوردستانەوە کردووە. لە ڕێکەوتى ١٣ی ئایاری ١٩٧٤ لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانى لە شاری بەغدا لە سێدارە دەدرێن.

سیاسهتمهدارو پێشمه‌رگه، نادر عه‌لی موراد، ناسراو به نادر هەورامی و ناله هەورامی، ساڵی ١٩٧٩ به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا.

گۆرگیس یوسف مەتێ، لە ساڵی ١٩٥٠ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە. لە ساڵی ١٩٦٤ چووەتە ڕیزى ڕێکخستنەکانى پارتی ، دواى نسکۆ ئاوارەى ئێران بووە، دوو جار برینداربووە، لە ساڵی ١٩٨٨ بە مۆڵەت دەگەڕێتەوە بۆ شەقڵاوە، بەڵام لە رێگادا لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستبەسەردەکرێت و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.