
عوسمان خۆشناو
عوسمان ساڵح عوسمان ناسراو بە (عثمان خۆشناو)، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی هیرانی ئەوکات و ناحیەی هیرانی ئیستای پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٦٥٠ ئەنجام

عوسمان ساڵح عوسمان ناسراو بە (عثمان خۆشناو)، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی هیرانی ئەوکات و ناحیەی هیرانی ئیستای پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.

عەبدولعەزیز حەمید سەعید بەرنیاس ب (حەسەن عەسکەری)، ساڵا ١٩٧١ ل گوندێ هدێنه ل دەڤەرا بەروارییان ل پارێزگەها دهوک ژدایک بوویە.

ئهحمهد عهلی مهحموود (١٩٢٧-٢٠١٢)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

محەمەد حەسەن ناسراو بە (مەلا محەمەد حەسەن ڤاژى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

مەحمود عەبدوڵڕەحمان عومەر بابکەیی، ناسراو بە مەحمود قولە، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥)ی کردووە. ساڵى ١٩٦٢ شەهید بووە.

میرزا ئاغا ڕەشۆ مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆرى(١٩٢٤-١٩٦١)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

میرزا عەبدوڵڵا میرخان (١٩٢٥-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

شەڕى دەشتى بەرازگر، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى سوپاى عێراق لەگەڵ هێزێکى پێشمەرگە لەسەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر لە دەڤەرى برادۆست، کاتێ کە هێزەکەى پێشمەرگە لە جەولەدا بوو بۆ چەند گوندێکى سنورى ناوچەکە بە مەبەستى بەسەرکردنەوەى ڕێخستنەکانیان، دواى ماویەکى کورت لە شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوە هێزەکەى سوپاى عێراق شکستیان خواردو بە ژمارەیەک کوژرا و بریندار مەیدانى شەڕەکەیان چۆلکرد و ڕایانکرد.

شەڕى بنارى چیاى پیران، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە بەهارى ١٩٧٩، کاتێ کە هێزەکەی پێشمەرگە لە چالاکیەکى پارتیزانى ڕفاندنى پێنج ئەندازیارى پڕۆژەیەکى ڕێگاوبان دەگەڕانەوە، لە بنارى چیاى پیران نزیک مێرگەسۆر لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپا بە یەک گەیشتن، شەڕێکى گەرم بۆ ماوەى دوو کاتژمێر لە نێوانیاند دروست بوو، ئەنجامى شەڕەکە کوژرانى چوار لە ئەندازیاران و ژمارەیەک کوژرا و بریندارى سەربازانى سوپاى لێ کەوتەوە هێزەکەى پێشمەرگەش بێ زیان لێى دەرچوون تەنها یەکێک بە سو

شەڕى گوندى هەسنان، ڕووبەڕوو بوونەوى هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ١٣ى ئازارى ١٩٧٥ لە گوندى هەسنان لە بنارى چیاى حەسەن بەگ، کاتێ کە سوپاى عێراق هێرشیکى بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە بە پشتیوانى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى بە مەبەستى دەستگرتن بە سەر گەرووى بێشەو چیاى حەسەن بەگ، کە دوو خاڵى ستراتیژى ناوچەکە بوون.

بە ئامانجگرتنی کارمەندێکى فەرمانگەى ئەمنى شارۆچکەى سیدەکان چالاکیەکى پارتیزانى بوو، کاتێ کە هەواڵ بە هێزى پێشمەرگە گەیشت کە یەکێک لە کارمەندانى فەرمانگەى ناو براو ڕۆژانە هەڵدەستێ بە نواندنى ڕەفتارى ناشرین و هەراسانکردنى دانیشتوانى شارۆچکە، هەستان بە پێکهێنانى مەفرەزەیەک و بە نهێنى خۆیان گەیاندە ناو شارۆچکە، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان کارمەندەکەى دائیرەى ئەمن دەستگیر بکەن و بیگەیەننە سەرکردایەتى شۆڕش.

داستانى زۆزک شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوەیەکى سەختى نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق بوو لە پایزى ١٩٦٥، سوپاى عێراق بو دەستگرتن بەسەر چیاى چیاکە هێرشێکى گەوروە و بەربڵاوى ئەنجامدا بە هێزێکى گەورە و پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى، هەرچەندە سەرەتا لە چەند خاڵێکەوە سەرکەوتنى بەدەست هێناو چەند مانگێک تێیدا مانەوە، بەڵام دواتر لە ئایارى ١٩٦٦هێزى پێشمەرگە بۆ گرتنەوەى ئەو شوێنانەى کە لە دەستى دابوون، بە پلانێکى توکمەوە هێرشى کردە سەر ڕەبایە و سەربزیەکانى سوپا، تەواوى شوێنەکانى لێ سەندنەوە زیانى زۆر