
مەلا عەبدوڵا سلێمان
مەلا عەبدوڵا سلێمان ( ١٩٢١-١٩٨٥) ناسراو بە (مەلاک عەبدوڵا سلێمان)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٩١ ئەنجام

مەلا عەبدوڵا سلێمان ( ١٩٢١-١٩٨٥) ناسراو بە (مەلاک عەبدوڵا سلێمان)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

ئهبوبهكر محهممهدئهمین سۆیحهم، ناسراوه به (عهبۆ)، له ساڵی١٩٢٩ له گوندی فهقیانی دۆڵی ئاكۆیانی قهزای ڕواندز پارێزگای ههولێر له دایكبووه، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئهیلوول کردووە، لە ڕۆژى ١٠ى ئایارى ١٩٦٦ شەهید کراوە.

قادر رهسوڵ قادر ئهلیاس فهقیانی ناسراوه به (قادره گۆج)، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزای رواندزی پارێزگای ههولێر له دایكبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئهیلوول کردووە، لە ١١ى ئابى ١٩٦٥ شەهید بووە.

شۆڕشى مەزنى ئەیلوول لە ١١ى ئەیلوولى ساڵى ١٩٦١ بە سەرۆکایەتى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى هەڵگیرسا. لەبەرئەوەى شۆڕشەکە سەرتاپاگیر بوو، بۆیە ژمارەیەکى زۆرى پێشمەرگە تێیدا بەشداربوون و بەرگریان لە خاک و هاووڵاتیانى کوردستان دەکرد. کاتێک شۆڕش هەڵگیرسا، پێشمەرگە لە سەربازگە و بنکەکانى پۆلیس هاتنە دەست و لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان دەریانپەڕاندن. دواى ئەمە پەیتا پەیتا و دەستە دەستە هاونیشتمانى خۆیان دەگەیاندە سنوورى ناوچە ئازادکراوەکان و پەیوەندییان بە لەشکرى شۆڕشگێڕى کوردستانەوە دەکرد.

ئهحمهد حهدۆ قورتاس (١٩٢٤-٢٠٢٢) ناسراوه به (مهلا ئهحمهد حهدۆ)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) کردووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

عهبدوڵا مهحموود فهقی ئیسماعیل (١٩٠٩-١٩٧٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

عهزیز حسێن میرخان (١٩٢٥-.....) ناسراو بە (عەزۆ حسێن)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە. هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

عوزێر عهزیز یونس (١٩١٨-١٩٨٢) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

عەلى لاچین شێرئاغا (١٩٢٤-١٩٨٥)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی

یوسف عهبدولڕەحمان عیسا (١٨٨٦-١٩٦٦)، ناسراو به یوسف سهفتی، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

محهمهد عادۆ خدر دۆلهمهری (١٩٢٥-١٩٩٩)، ناسراوه به تۆینار، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان(١٩٧٩- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ خەڵکى باشوورى کوردستانى کردوو، پلەی سهر لق و جێگری هێزی شێخان هەبووە.