
ئیسماعیل حاچک چەمی
ئیسماعیل حاچک محەمەد، لە١٥ى ئایارى ١٩٧٥ لە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایک بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢٢٠ ئەنجام

ئیسماعیل حاچک محەمەد، لە١٥ى ئایارى ١٩٧٥ لە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایک بووە.

ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن ناسراو بە ئومێد خۆشناو، لە١ى حوزەیرانى ١٩٧٧ لە شارى هەولێر لەدایک بووە، بەشى ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تەکنیکى هەولێر تەواو کردووە.

ئومێد سەباح عوسمان، ساڵى ١٩٨٠ لە شارى کەرکووک لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە، بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە بەشى یاسا لە زانکۆی کەرکووک وەرگرتووە، بڕوانامەى ماستەرى لە یاساى تایبەت لە زانکۆى سەڵاحەددین و بڕونامەى دکتۆرای لە یاسای تایبەت لە زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە.

ئامینە زکرى سەعید، لە ٢٦ی ئادارى ١٩٧٩ لە شارى دهۆک لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ئەدەب و زمانى کوردییە لە زانکۆى دهۆک. ساڵی ٢٠٠٧ ئەندامی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان لە شاری دهۆک بووە کە سەر بە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ساڵی ٢٠٠٨ بەپلەی ئەندام لق گواستراوەتەوە بۆ لقی یەکی پارتی لە دهۆک، ئەندامى خولى سێیەم و چوارەمى پەرلەمانى کوردستان بووە.

ڕێبەر ئەحمەد خالید، لە ١ى تەمووزى ١٩٦٨ لەگوندى بارزان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٧ بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى سەلاحەدین تەواو کردووە، ساڵى ٢٠٠٧ بەشى ئاسایشى نیشتمانى لە زانکۆى نیشتمانى عێراق تەواوکردووە.

بەهرام عەریف یاسین دۆسکى، ساڵى ١٩٧٣ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ ماڵباتەکەی ئاوارەی ئێران بووە، خوێندنی سەرەتایی لە ئۆردوگای زێوەی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێندووە، هەر لە ئاوارەیی بروانامەی دبلۆمی لە ئێران وەرگرتووە و دەرچووی کۆلێژی یاسایە لە زانکۆی سەڵاحەددین.

ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە....

سەباح بەیتوڵا شوکری، به‌رنیاس ب سه‌باح بەیتوڵا، ساڵا ١٩٧٩ بوویه به‌رپرسێ ئێكه‌تيا لاوێن ديموكراتا كوردستانێ ل باژێرێ نه‌غه‌ده، ل ناڤه‌راستا ساڵا ١٩٨٠ بوویه بێژه‌رێ ڕادیۆیا ده‌نگێ كوردستانێ، ل ساڵا ١٩٩٣ بوویه كارگێرێ لقا٩ ل ئاكرێ، ساڵا ٢٠٠٩ بوویه ئه‌ندامێ په‌رله‌مانێ كوردستانێ..خولا سێ یێ، ل كونگرا ١٤ يا پارتى ديموكراتى كوردستان بوویه ئه‌ندامێ يه‌ده‌گێ كوميتا ناوه‌ندى و ياريده‌ده‌رێ به‌رپرسێ مه‌كته‌با رێكخستنا پارتى ل پارێزگه‌ها دهوكێ.

سیاسه‌تمه‌دار ئیدریس مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به ئیدریس بارزانی و ئه‌ندازیاری ئاشتی، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٢ سكرتێری سه‌رۆك مەلا مسته‌فا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٦ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌ربازی له نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ...
هەڵبژێردراومەسعود مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به سه‌رۆك مەسعود بارزانی، كاك مەسعود، كاكه، باوكی مه‌سرور، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه.....

عومەر مستەفا، ناسراو به عومەر دەبابە، یاساناس، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٨ له به‌غدا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه کردووە، له كۆنگره‌ی دووه‌م و سێیەم و چوارەم و پێنجەم بووەته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی ١٩٦٤ له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوورخرایه‌وه،له ساڵی ١٩٩٢ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووە.

فاتیح محەمەد ئەمین مورته‌زا، ناسراو به فاتیح محەمەد ئەمین به‌گ، فاتیح سیامه‌نسووری و بروسك، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٤ له كۆنگره‌ی شەشەم به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی ( ٢٠٠١ -٢٠٠٥ )بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ٢٠٢٠ كۆچی دوایی كردووه.