
حەمەد عەلی ئەسعەد حەسەن
حەمەد عەلی ئەسعەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ بە دەستی جاش و بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعس شەهید دەبێت.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٦٥٩ ئەنجام

حەمەد عەلی ئەسعەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ بە دەستی جاش و بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعس شەهید دەبێت.

ئازاد مەغدید حسێن عەلی، ناسراو بە (دێوانە)، لە ساڵی ١٩٦٦ لە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە، تا کۆتا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵى ١٩٨٨ لە پیرمام دەست بەسەر دەکرێت و یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە تا ئێستاش بێ سەرو شوێنە و گۆڕبزرە.

سابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی لاوەرانی سەربە بە ناحیەی دەربەندیخان لە دایکبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.

کەمال ڕەحیم عەلی کەرەمناسراو بە (کەمال هاواری)، لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی هاواری سەربە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتای خوێندنی لە گوندی هاوار تەواو کردووە و بۆ خوێندنی مامۆستایی دەچێتە شاری هەڵەبجە، ڕەحیم عەلی باوكی و کەمال ڕەحیم عەلی برایی شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول بوونە.

ئەسعەد حەمەسەعید شەمسەدین حەمەسەعید پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، دووجار بریندار بووە، پلەی فەرماندەی کەرت وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.

ئیسماعیل خزر ئیسماعیل ناسراو بە (ئیسماعیل حاجی خزر باسرمەیی) پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، کادری بەشی ڕێکخستن بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ شەهید دەبێت.

نەزمی سوار ئیسماعیل حەسەن پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٥ شەهید بووە.

مەنوچەر حەبیب ناسراوە بە(مەنوچەر بەگی ئیناخی، مەنوچەر بەگ) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەکرێت.

میرزا عەبدوڵا قادر پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە شاری بەغداد زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٧٧ شەهید دەبێت.

سلێمان ئەسعەد قادر ئەمیر، لە ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندیی بە شانە نهێنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە رێگەی ناوچەی شەقڵاوە كردووه، ساڵی ١٩٦١ بۆته پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، زیندانی سیاسی بووە، پلەی ئەندامی ناوچەی وەرگرتوە، لە پێشمەرگایەتیدا جێگری فەرماندی بەتالیۆن بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.

محەمەد ئاغا مەحمود سەعید، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.

محەمەد عەبدوڵا محەمەد مەعروف ناسراوە بە(محەمەد ڕەشاش) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەکانی سەردەستە و سەرپەل و بەرپرسی سەربازی لقی وەرگرتوە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەهید بووە.