
حسێن نەجم حسێن مستەفا
حسێن نەجم حسێن مستەفا ناسراوە بە (شێخ حسێن)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شار بووە لە شۆڕشی گوڵان، لە ساڵی ١٩٨١ لە گرتووخانەی شاری موسڵ لە سێدارە دراوە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٦٥٩ ئەنجام

حسێن نەجم حسێن مستەفا ناسراوە بە (شێخ حسێن)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شار بووە لە شۆڕشی گوڵان، لە ساڵی ١٩٨١ لە گرتووخانەی شاری موسڵ لە سێدارە دراوە.

مستەفا عەلی قادر حەسەن پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ شەهید بووە.

یەحیا عەزیز ساڵح عەبدوڵا، کادیری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، پێشمەرگەی ڕاپەڕین بووە، لە ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.

ڕۆستەم محەمەد ڕەشید قەمەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای گوڵان شەهید بووە.

جەمیل جەلال قاسم سلێمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەشداربووی خولی تۆپخانەی شۆڕش بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە کونە گورگی نزیک هەولێر شەهید بووە.

خەلیل ئەحمەد محەمەد عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦١ شەهید بووە.

عەلی مەحمود محەمەد شوکر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناحیەی سیروان شەهید بووە.

ئەحمەد شەریف ڕۆستەم محەمەد ناسراوە بە (ئەحەی شەفەئامە قەویلەیی)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەکانی سەرپەل و سەرلق و بەرپرسی باڵی سەربازی هێزی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.

عەزیز محەمەد عەبدولڕەحمان قادر پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٤ شەهید دەبێت.

بەختیار عارف عەبدوڵا فەتحوڵا ناسراوە بە (بەختیار سور)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە چیای وشکەناو شەهید بووە.

ئەحمۆ مەحمود هەرکی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ لەلایەن ئیستخباراتی رژێمی بهعسی عێراق بەدیل دەگیرێت و بێسەر و شوێن دەکرێت و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە .

فایەق مەحمود کاکەوەیس خوادە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.