
حسێن ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ
حسێن ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژى ١٠ی تەمووزى ١٩٩٧ لە شەڕى ناوەخۆ لە کەپکى حەمەد ئاغا (چیای بەنی حەریر) لە ناحیەى حەریر شەهید کراوە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٦٥٩ ئەنجام

حسێن ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژى ١٠ی تەمووزى ١٩٩٧ لە شەڕى ناوەخۆ لە کەپکى حەمەد ئاغا (چیای بەنی حەریر) لە ناحیەى حەریر شەهید کراوە.

وریا عەبدوڵا عەلی سەمەد، لەساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕى ناوخۆ لە گوندی ماویلیان شەهید کراوە.

محەمەد مەحمەل حەمەد ڕەسوڵ، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە حاجی ئۆمەران بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

محەمەد سەلیم زاهیر، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

محەمەد حەسەن حەمەدئەمین عەلی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٢٧ی ئابی ١٩٩٥ شەهید کراوە.

بەختیار حسێن خدر حسێن، ساڵی ١٩٩٦ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە هەمان ساڵ لە شەڕی شاخی گۆجاڕی ناحیەى قەسرێ شەهید کراوە.

تەحسین حەمەد وسو ئەحمەد، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٤ لە گوندی جویزانی ناحیەى سمیلان لە دەڤەری باڵەکایەتی لە شەڕی ناوخۆ شەهید کراوە.

جەلال ئەسعەد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕى ناوەخۆ لە شاری ڕانیە لەبەردەم بارەگای لقی ١١ی پارتی دیموکراتى کوردستان شەهید کراوە.

جەمال حەوێز ئەحمەد، ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی بە رێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

جەمیل خەلیل ڕەسوڵ ناسراو بە جەمیل خەلیل بەگ، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە چیای هەندرێن شەهید کراوە.

شەهید بنیامین قادر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٧ لە شاخی گەورە لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.