
الشهيد تاهیر شێخانی
تاهیر محەمەد ئەحمەد ناسراو (تاهیر شێخانی)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.
ابحث في المجموعة، وصفِّ حسب التصنيف واللغة وتاريخ النشر.
2,244 نتائج

تاهیر محەمەد ئەحمەد ناسراو (تاهیر شێخانی)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

عەبدوڵا ئەحمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک ناحیەی پردێ شەهید دەبێت.

مستەفا عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٧٣ لە گوندى لێلکانى ناحیەى سیدەکان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە باشوورى کوردستان.

عومەر ساڵح خالند، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٩٩٧ لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دانرابوو لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای ڕۆبی و ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.

هیمەت پیرۆ حوسێن، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستانەوە کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە ڕۆژی ٥ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

ئەحمەد حەمەکەریم مەحمود لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی ئەستێڵی سەربە قەزای قەرەداغ لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و جووتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.

یاسین محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لە گوندی بانی شاری شەهید بووە.

جخسی ڕەشید حافز ناسراو بە (جخسی شێخزادە)، لەساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٩٩٧ لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دانرابوو لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای ڕۆبی و ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.

محیەدین مستەفا ساڵح ناسراو بە محیەدین شێخزادە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.

یوسف محهممهد عهلی سهرانهیی ناسراوه به (زانا)، ساڵی ١٩٧٤ لە گوندى سەرانى دۆڵی ئاکۆیانى قەزاى ڕواندزی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، لە ٧ی شوباتى ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ شەهید بووە.

یوسف حەمەد رەزاق، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک گوندی سیتکان لەکاتی شەڕ لە دژی بەکرێگیراوانی رژێمی عێراق بریندار دەستگیر دەکرێت، دواتر دەبردرێت بۆ لیوای سەربازی سوپای عێراق کە لە باڵەکیان بووە و لەوێ گوولەباران دەکرێت و شەهید دەبێت.

عەلی خالید خەم، ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٨ى ئەیلوولى ١٩٩٣ شەهید کراوە.